وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دەرەنجامی نوێی بڵاوكرده‌وه
3 حاڵه‌تی نوێ تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ره‌نجامی نوێی له‌باره‌ی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە دوو پیاوی تەمەن (19) و (21) ساڵان لە شاری دهۆك و ئامێدی و ئافرەتێکی تەمەن (70) ساڵ لە قەزای دەربەندیخانە، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
28 ئازار 2020
H.B