سهرۆكی حكومهت جەخت لەسهر دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵك دهكاتهوه
دەستخۆشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت دهكات
K24- ههولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2020/3/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون. گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی و پلانەکانی حکومەت کرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابووری هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.
سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد، کە هەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ پاراستن وسەلامەتی هاووڵاتییان. جەختیشی لە دابینکردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵك بەتایبەتی خۆراك کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی کارەکانی لیژنەی خۆراك و دەرمان کرا و جەختیش لە رێکخستنەوەی خەرجییەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی.
هەروەها ئاماژە بە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە گەل حکومەتی فیدراڵی درا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
H.B