ئابووری جیھان دووچاری داكەوتنی گەورە دەبێتەوە
ئابووری جیھان لە بەردەم ھەڕەشەكانی كۆرۆنا
K24 - ھەولێر
سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئابووری جیھان لەبەردەم داكەوتنی گەورەدایە.
كرستالینا جۆرجیڤیا، بەڕێوەبەری سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەبێتە ھۆكار ئەمساڵ ئابووری جیهان رووبەڕووی داكەوتنێكی گەورە ببێتەوە، كە زۆر خراپترە لە قەیرانی دارایی ساڵی 2008.
جۆرجیڤیا راشیگەیاند، ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئاسۆی گەشەی جیھان كردووە بۆ ھەردوو ساڵی 2020-2021 و دەركەوت كە خراپترین داكەوتن لە ئارادایە، بەڵام ئەگەر بێت و وڵاتان توانیان رێگە لە زیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرن و نەھێڵن كە كێشە لە پارەداركردن سەرھەڵدا ، ئەوە كاریگەرییە نەرێنییەكانی سەر گەشەی ئابووری كەمتر دەبەنەوە.