قایمقامیەتی سلێمانی: نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا

زۆرێک لە دژوارییەکانمان تێپەڕاندووە

K24 - سلێمانی

قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا جەختدەكاتەوە پێویستە ھاووڵاتییان پابەندبن بە رێنماییەكان، راشیدەگەیەنێت "قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات، چەند ھەفتەی داھاتوو  نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا".

لە راگەیەندراوەكدا ھاتووە: "قۆناغی مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بەرەو رەوینەوە دەڕوات، چەند ھەفتەی داھاتوو  نزیک دەبینەوە لە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا، ئەمە ساتەوەختێکی تەواو مێژووییە بۆ ھەرێمی کوردستان، داواتان لێدەکەین دانبەخۆتاندا بگرن زۆرێک لە دژوارییەکانمان تێپەڕاندووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا لەماڵەکانتان بمێننەوە، تا ئەو کاتەی مەترسی کۆرۆنا کەمدەبێتەوە و دواجار بە ھەوڵی ھەمووان بەسەر کۆرۆنادا سەر دەکەوین".