ئه‌مه‌ریكا ئامێری تایبه‌تی پشكنینی كۆرۆنا ده‌داته هه‌ولێر و به‌غدا
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی ئامێره‌كان ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامێری تایبه‌ت بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌داته هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا 4 ئامێر ده‌درێته به‌غدا و هه‌ولێر و دواتریش 7 ئامێری دیكه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌و شێوه‌یه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌توانن پشكنین بۆ سه‌دان هاووڵاتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیاببنه‌وه كه تووشی كۆرۆنا بوونه یان نا.