لە هەولێر سێ كەسی دیكە تووشی کۆرۆنا بوون
لە هەولێر سێ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بە دوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە سێ پیاوی تەمەن (54) و (35) و (34) ساڵانن، کە دوویان لە کەڕەنتینە بوون و هاووڵاتی بیانین، ئەوەی دیکەیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە.