بانگەوازێکی بەپەلە لە تەندروستی راپەڕینەوە
ئەو كەسانەی لە ئەوروپا گەڕاونتەوە ئاگادار دەكرێنەوە
K24 - رانیە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، ئەو كەسانە ئاگادار دەكاتەوە كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە وڵاتانی ئەوروپا گەڕاونەتەوە ناوچەكە، سەردانی سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکانی رانیە بكەن.
لە راگەیەندراویكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین دەڵێ: "ئاگاداری بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لەبەرواری 3/1 تاوەکو 3/14 گەڕاونەتەوە، سبەینێ دووشەممە بەرواری 30/3/2020 لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکانی رانیە ئامادەبن، بە مەبەستی وەرگرتنی سامپڵ لێیان، بۆ ئەنجامدانی پشکنین".