دوو تووشبووی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

ژماره‌ی چاره‌سه‌ركراوان به‌رزده‌بێته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، 2 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی هه‌ولێر، دوو نه‌خۆشه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه‌، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو، هاوكات ته‌واوكردنی ماوه‌ی زانستی بڕیاردراو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ باری ئاسایی.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، کۆی گشتی ئەو نەخۆشانەی کە له‌ هه‌ولێر چاکبوونەتەوە گه‌یشته‌ 5 نه‌خۆش.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌وانه‌ی چاكبووه‌ته‌وه‌، دكتۆره‌كه‌ی چاوه‌، به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئیسماعیل). 

ئ. م