حكومه‌ت روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی "دەنگۆی 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی شیرینی نه‌وت" ده‌دات

لێدوانێك لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

K24- هەولێر:

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەبارەی وەرگرتنی شیرینی نەوت و دەنگۆی دەستبەسەراگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم، سەرۆکی حکومەت داوای کردووە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی دەست بە لێکۆڵینەوە بکات و بە دواداچوون بۆ ئەو دەنگۆیانە بکرێن.

لێدوانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی چەند دەنگۆیەک:

سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و هەروەها دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری هەرێم لە وڵاتی لوبنان. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دووپات دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات  لەمبارەیەوە هاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت.

هەر لە سەرەتای دەستبەرکاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە  ، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەتایبەتی لە كەرتی دارایی و داھاتەكانی ھەرێمدا ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین.

د. جووتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

2020/3/29