له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت قوتابیانی كورد له قوبرس ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ورده‌كاری پرۆسه‌كه ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی هه‌موو ئه‌و قوتابییه كوردانه‌ی له قوبرس گیریان خواردبوو و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان نه‌مابوو، به (دوو) كاروان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
له‌و باره‌یه‌وه، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه و ئه‌وه‌ش دوای هه‌وڵ و كۆششی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و فه‌رمانگه‌ی پرۆتۆكۆل، دواجار رێكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه خواستی گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته قۆناغی كۆتایی.
فه‌رمانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، سبه‌ی دووشه‌ممه كاتژمێر (1)ی دوای نیوه‌ڕۆ به (2) كاروان قوتابییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه داواشی له قوتابییه‌كان كردووه، سبه‌ی كاتژمێر (10) به كاتی قوبرس له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "ئه‌رجان" ئاماده‌بن، به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان.
به هۆی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی كورد له قوبرس گیریان خواردبوو و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ نه‌ده‌درا، دواجار له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارئاسانی و رێكاری پێویست بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان گیرایه به‌ر.