چی له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پله‌ی گه‌رمی و ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌زانی؟
ئه‌نجامی دوایین توێژینه‌وه زانستییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه بخوێنه‌وه
K24 - مینیسۆتا - ئەمریکا:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه ڤایرۆسی كۆڤید-19 كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا، له‌و ناوچانه‌ی كه پله‌ی گه‌رمی خۆش و مامناوه‌ندیان هه‌یه، خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن پێویسته خه‌ڵك له ته‌ڵه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه دووركه‌وێته‌وه، چونكه له‌زۆربه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كاندا به‌ته‌واوی ئه‌مه رووده‌دات، هه‌روه‌ك تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفلۆنزا.
رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی ئه‌مڕۆ 11ی ئادار، له راپۆرتێكدا كه پشتی به‌ستووه به توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ن- یات سێن له گوانگیژۆ –ی پایته‌ختی كه‌رتی گواندۆنگ له باشوری چین، باس له چۆنێتی كاریگه‌ری پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات، كه تا رۆژی 10ی ئادار، 4 هه‌زار و 293 كه‌سی له‌جیهاندا كوشتووه و 117 هه‌زار و 769 كه‌سیش تووشبووه.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌كی فراوان له توانایدایه خێرایی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاد و كه‌م بكات".
توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندوویه‌تی، ڤایرۆسه‌كه ته‌واو هه‌ستیاره بۆ پله‌ی گه‌رمی به‌رز، هه‌ر بۆیه له‌و وڵاتانه‌ی گه‌رمن كه‌متر له‌توانایدایه بڵاوبێته‌وه. له كاتێكدا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی پله‌ی گه‌رمیان له نێوان 2-8 پله‌ی سیلیزیدایه، خێراتر له‌گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌دایه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌وه رۆژنامه‌كه پێیوایه له‌و ناوچانه‌ی پله‌ی گه‌رمیان مامناوه‌نده له نێوان گرتنه‌به‌ری رێوشێنی توندتر، زیاتر پێویسته.
زۆربه‌ی حكومه‌ته‌كان و لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی ده‌وڵه‌تان پشت ده‌به‌ستن به‌وه‌ی كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیدا چالاكی كه‌متر ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵی زۆربه‌ی ڤایرۆسه‌كانه.
وێرای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی فراوانتر و وردتری كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری ئه‌مریكی له‌نێویاندا مارك لیبیسیتچ، زانای ئه‌پێدیمیالۆژی، له هارڤارد بۆ ته‌ندروستی گشتی، ئاشكرایان كردووه كه كۆرۆنا ڤایرۆس (كۆڤید 19) نه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ی، به‌ڵكو گه‌شه‌كردنی خێراتره له‌و ناوچانه‌ی كه شێدارن و سارد و ئه‌و شوێنانه‌ش كه وشك و ساردن. و ناوچه‌ی گوانشی ژووان له باشووری چین و سه‌نگاپوره-ی به نموونه وه‌رگرتووه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی زانكۆی میشیگان بۆ ته‌ندروستی گشتی كه رۆژی 9ی ئادار له رۆژنامه‌ی میشیگان ده‌یلی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ریخستووه كه پله‌ی گه‌رمی چه‌ند به‌رزیش بێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنه ته‌ندروستییه‌كان توند نه‌بێت، نابێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی ڤایرۆسه‌كه، توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له مانگه‌كانی نیسان و ئایار له نیوه‌ی باكووری گۆی زه‌وی، نابێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر رێوشوێنی توندی ته‌ندروستی گشتی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه نه‌گیرێته‌به‌ر".
هه‌رچی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی سه‌ن- یات سێن-ه له گوانگیژۆ، 400 شار و شارۆچكه‌ی چین-ی وه‌رگرتووه له نێوان 20 كانوونی دووه‌م بۆ 20 شوبات كه گه‌رمه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بوو له چین، ده‌ركه‌وتووه تا 8.72 پله‌ی سیلیزی ڤایرۆسه‌كه زۆر زۆر چالاكه و له‌نێوان 8 بۆ 10 پله چالاكی كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پله‌ی گه‌رمی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر په‌تا جیهانییه‌كه و تا پله‌ی گه‌رمی به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات توانای خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه لاواز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن زه‌ركێت، یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درمییه‌كان له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یرۆت بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نوسیویه‌تی: "ده‌شێت كه كه‌شی گه‌رم و شێ‌دار دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌متر جێگیر بكات، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له دوو مانگی رابردوودا كراون، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه له زۆربه‌ی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كاندا هه‌یه".
به‌ڵام مایك رایان به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێیوایه "هیوایه‌كی درۆیینه‌یه ئه‌گه‌ر پێمانوابێت ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك ئه‌نفلۆنزا وابێت و له هاویندا كۆتایی بێت بێئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه".