هەشت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران
لە هەولێر هەشت کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 30ـی ئازار، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر تۆمار کران.
دەستنیشانکران، بەم شێوەیە:
پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.
سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.