كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ئاسمان ھەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ھەندێك كات و شوێن لێزمە باران دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 14 و دھۆك 13 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان لەكاتەكانی ئێوارەدا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.



