ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە دەکرێت
ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە دەکرێت

K24 – ههولێر:
کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناحیەی خەلیفان کەرەنتینە دەکرێت.
دوێنی یەکشەممە، هاووڵاتییەک لە بەریتانیا گەڕابووەوە، وەک یەکەم تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکە تۆمارکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 30/03/2020، وەزارەی تەندروستی بڵاویکردەوە، پێنج تووشبووی نوێ کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن و هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن، تۆمارکراون.