عێراق دەرگای گفتوگۆ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان دەکاتەوە
"بە گرنگییەوە لە بەرژەوەندی کۆمپانیا نەوتییەکان دەڕوانین"
K24 - ھەولێر
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەرگای گفتوگۆ بۆ گەڕێکی دیکەی گرێبەست بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەنەوە.
وەزیری نەوت ئاماژەیداوە، ئەم دۆخەی ئێستا ناکرێت بەردەوام بێت و جەختیکردەوە عێراق بە گرنگییەوە لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکان دەڕوانێت و لە دۆخی وڵات و جیهان تێدەگەن.
غەسبان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "ناکرێت دۆخەکە وەک بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانکارییەکان، لە ئابووری جیهان و دابەزینی نرخی نەوت بەردەوام بێت، ههربۆیه چەندین بژاردەمان لە بەردەم دایە، لهوانه کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان، ئهم بابهتهش بە جددی تاوتوێ دەکەین".
وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، کۆمپانیاکان هاوبەشی سەرەکین و بەرژەوەندیان بەرژەوندی عێراقە و ئێستا تێگەیشتنیان بۆ دۆخی ئابووری جیهان و دۆخی ئابووری وڵات هەیە، ئاماژەیدا، هەمان ئەزموونیان هەیە لە دابەزینی نرخی نەوت کاتێک رێکخراوی داعش سەری هەڵدا.