چەند شوێنێک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان داخران

لە هەولێر و سلێمانی چەند شوێنێک داخران

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی وەزارەتی تەندروستی، تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەر بەوەزارەتی تەندروستی لە بەردەوامی هەڵمەتی دڵنیابوون لە نرخ و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستیەكان لە هەولێر و سلێمانی چەند جێگەیەك داخران.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردووە، لە شاری هەولێر تاقیگەیەك و دەرمانخانەیەك بەهۆی باپەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان داخران و كۆگایەكی پێداویستی پزیشكی بەهۆی گران فرۆشتنی ماسك داخرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە شاری سلێمانی كارگەیەكی بەرهەمهێنانی پاككەرەوەی دەستی و دەرمانخانەیەك بەهۆی باپەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان داخران.

H.J