لە 20 رۆژدا 27 رووداوی ھاتووچۆ تۆمار كراوە
لەو ماوەیەدا 3 كەس گیانیان لەدەستداوە
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا 27 رووداوی ھاتووچۆ تۆمار كراوە و 3 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
عەمیدی ھاتووچۆ ئەسعەد مەلا كەریم، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە 20 رۆژی رابردوودا 27 رووداوی ھاتووچۆ تۆمار كراوە و سێ كەس بەوھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 25 كەسی دیكەش برینداربوون".
راشیگەیاند: "لەو ماوەیەدا 657 ئۆتۆمبێل و 185 ماتۆرسكیل دەستی بەسەردا گیراوە. ھەروەھا 12 ھەزار و 796 بەڵگەنامە دەستی بەسەردا گیراوە و 7 ھەزار 254 سەرپێچی بە SMS تۆمار كراوە".