تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا لە ھەولێر چاكبووەوە
بە تەواوی چاكبووەتەوە
K24 - ھەولێر
دكتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "تووشبووێكی دیكەی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر بە تەواوی چاكبووەتەوە".
راشیگەیاند: "پشکنینی تایبەتی بۆ ئەو نەخۆشە كراوە و یەك لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو".
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر، گوتیشی: "کۆی گشتی چابووەکان لە سنووری پارێزگای ھەولێر گەیشتە 6 كەس و ئەوانی دیكەش لەژێر چاودێری پزیشكیدان".
جەختیكردەوە: "جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا".