تەندروستی هەولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی منداڵێك لە سێبیران روونكردنەوە دەدات
"مردنی پەیوەندی بە كۆرۆناوە نییە"
K24 - ھەولێر
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، ئەو منداڵەی شەوی رابردوو لە سێبیران گیانی لەدەستداوە، مردنەكەی پەیوەندی بە كۆرۆناوە نەبووە.
دەقی راگەیەندراوە:..
دوای ئەوەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گوایە منداڵێک لە گوندی سێبیران بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە، بۆ رای گشتی و هاووڵاتیان روونیدەکەینەوە کە دوای ئەوی لە گوندی سێبیران نیشانەکانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەرکەوت پشکنین بۆ هاووڵاتیانی ئەم گوندە ئەنجامدرا یەکێک لەم کەسانە منداڵێکی تەمەن(8) ساڵان بوو، کە بۆخۆی شلل دەماغی بوو واتە( ئیفلیجی مێشک) کە لە رێکەوتی 16/3/2020 لە رێگەی تیمە تەندروستیەکانمان پشکنینی بۆ ئەنجامدرابوو دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا نییە، واتە کۆچی دوای منداڵەکە، هیچ پەیوەندیەکی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنەوە نەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
2020/3/29