ئەمەریکا سیستمی پاتریۆت لە ھەولێر جێگیر دەکات

چەند سەرچاوەیەكی سەربازی زانیاری ئاشكرا دەكەن

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی زانیاری چەند سەرچاوەیەك، ئەمەریکا بۆ پاراستنی سەربازەکانی چوار سیستمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت رەوانەی عێراق دەکات.

دوو سەرچاوەی سەربازی ئەمەریكی و عێراقی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشكرایان كردووە، دوو لە سیستمەکان گەیشتوون، یەکێکیان لە بنکەی سەربازی عەین ئەلئەسەد و ئەوی دیکەش لە ھەولێر جێگیرکراوە. دوو سیستمی دیکەش لە کوێتن و ھێشتا نەگەیشتوون و دیار نییە ئەو دووانە لە کوێ جێگیر دەکرێن.

ئەو سەرچاوە سەربازییە ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی عێراق نیگەران بوون بەو ھەنگاوەی ئەمەریکا و ترسی ئەوەیان ھەبووە ببێتە ھۆی تووڕەبوونی ئێران. داوایانکردووە لەبەرامبەر ناردنی سیستمی بەرگری پاتریۆت ئەمەریکا ژمارەی سەربازەکانی لە عێراق کەمبکاتەوە، ئەمەش لەپێناو راگرتنی باڵانس و سارد کردنەوەی تووڕەیی ئێران.