كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، پەڵە ھەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت ئەگەری نمە باران ھەیە لە كاتەكانی ئێوارەدا. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 19  و سلێمانی 15 و دھۆك 16 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ھەندێك كات دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیاواز.