رێواز فایەق پشتگیریی لە هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر دەکات

"دەستخۆشی لە هەوڵەکانی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین"

K24 – هه‌ولێر:

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پارێزگای هەولێری کرد و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگاکە کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، سەردانەکەیان بۆ دەستخۆشی لە هەوڵەکانی پارێزگای هەولێرە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سوپاسی پشوو درێژی هاووڵاتیانیشی کرد و گوتی، هەوڵدەدەن بەشێک لە بارگرانییەکانی سەر هاووڵاتییان کەمبکەینەوە.

راشیگەیاند، دوای هەولێر، بۆ هەمان مەبەست سەردانی پارێزگای سلێمانیش دەکەن.