كڵۆپ سه‌ڵاح ده‌فرۆشێت و دێمبلی ده‌كڕێت
كڵۆپ سه‌ڵاح به‌ڕێده‌كات و پێشوازی له دێمبلی ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول زۆر سه‌رسامه به عوسمان دێمبلی، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو دێمبلی بكاته جێنشینی فێرعه‌ونه میسرییه‌كه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، له ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكانه‌كانی ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه دێمبلی بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل نووسیویه‌تی: لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر داوای یۆرگن كڵۆپ ئاماده‌یه 80 پاوه‌ند بۆ گواستنه‌وه‌ی دێمبلی بداته بارسێلۆنا.
یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له 2017 نێیمار دا سیلڤای له‌ده‌ستدا، راسته‌وخۆ عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 22 ساڵی گواسته‌وه به به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ، هێرشبه‌ره فره‌نسییه‌كه له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 74 یاری كردووه 19 گۆڵ و 17 ئاسیستی تۆمار كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له نێوان سه‌ڵاح و سادیۆ مانێ یه‌كێكیان بگوازێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا كڵۆپ خواستی مانه‌وه‌ی سادیۆ مانێ هه‌یه و ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی دێمبلی قه‌ره‌بووی ئه‌گه‌ری رۆیشتنی سه‌ڵاح بكاته‌وه.