پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ
پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی پێكهاتهكانی كلدان و سریان و ئاشووری ههرێمی كوردستان و عێراق كرد
K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی، به بۆنهی هاتنهوهی سهری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جهژنهكانی ئهكیتۆ پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی پێكهاتهكانی كلدان و سریان و ئاشووری ههرێمی كوردستان و عێراق كرد.
دهقی پهیامهكه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.
لەم كاتەیشدا كە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.
بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی