پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ

په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌كانی كلدان و سریان و ئاشووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جه‌ژنه‌كانی ئه‌كیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پێكهاته‌كانی كلدان و سریان و ئاشووری هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم. 

لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین.

لەم كاتەیشدا كە هەموو جیهان گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و  جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە. 

بمێنن بە خێر و خۆشی 

مسعود بارزانی