یادگارییهكانی رۆژانی كۆرۆنا به دۆكیۆمێنت دهكرێن
ھونەرمەندێكی سلێمانی تابلۆی كوچە و كۆڵانە چۆڵەكان دەكێشێ
K24 - سلێمانی
ھونەرمەندێکی شێوەکار، لە رۆژانی قەدەغەی ھاتووچۆ، بە کێشانی وێنە بەشێوەی مەیدانی دۆکیۆمێنتی شوێنە جیاوازەکانی سلێمانی دەکا، ئەو نایەوێت مرۆڤ و ئاژەڵ لەناو تابلۆکانیدابن، چونکە وەک خۆی دەڵێت، دەیەوێت رووی چۆڵی سلێمانی پیشان بدات، تا نەوە لەدوای نەوە تەماشایان کرد یادگارییەکانیان بیر بێتەوە.
کاروان قادر کابان، ھونەرمەندی شێوەكار ھاوكات لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەی ھاتووچۆ رۆژانە تابلۆی كوچە و كۆڵانەكانی سلێمانی دەكێشێت. باسیش لەوە دەكات ئەو زیاتر كار لەسەر تەلارسازی سلێمانی دەكات.