6 كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
3 پیاو و 3 ئافره‌تن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆكراوه، چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) كه دانیشتووی هه‌ولێرن و بەرکەوتەی تووشبووه‌كه‌ی پێشوویكۆمهڵگهی مەلائۆمەرن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێكیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کراوه.
ئ. م