قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە
قەدەغەی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە
K24 – ههولێر:
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ـی راگەیاند، قەدەغهی هاتووچۆ درێژدەکرێتەوە، بەڵام ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان دەکرێت و پێداچوونەوە بە زۆربەی رێنمایی و بڕیارەکانی پێشودا دەکەن.
دەشڵێت، قۆناغە سەختەکەمان تێپەر کردووە و سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەکات بۆ جێبەجێکردنی رێنمایەکان.
سبەی چوارشەممە 01/04/2020، ئەو قەدەغه هاتووچۆیەی راگەیەندرا، بە گووتەی پارێزگاری هەولێر درێژ دەکرێتەوە، بەڵام وردەکاریی درێژکردنەوەکە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رادەگەیندرێت.