دوو كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون
به‌ركه‌وته‌ی تووشبووێكی پێشووترن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كراوه، دوو تووشبووه‌كه‌ش ئافرەتێكی تەمەن (30) ساڵ و پیاوێكی تەمەن (25) ساڵە، كه بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.