پێنج كەسی دیكە لە كەركووك تووشی كۆرۆنا بوون

تائێستا 17 كەس لە كەركووك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان

K24 - ھەولێر

لە پارێزگای كەركووك پێنج كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركووك تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ 16 گومانلێکراو لەلایەن تاقیگەی ناوەندی عێراقەوە، دەرکەتووە پێنج کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشیکدان.

پەیامنێری کوردستان24یش لە کەرکووک رایگەیاند، تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووەکەی گەڕەکی رەشیداوەن و ئەندامی یەک خێزانن.

تائێستا 17 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك دەستنیشان كراون، لەنێویاندا 6 كەس چاكبوونەتەوە و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.