روونکردنەوە لەبارەی مرداربوونی پۆلێک قورینگ دەدرێت
هۆکاری مرداربوونەوەیان ئاشکرا دەکرێت
K24- چۆمان:
دوای مرداربوونی پۆلێک قازوقورینگ لە سنووری شارەدێی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، ژینگەپارێزێک هۆکارەکەی بۆ هەورە برووسکە دەگەڕێنێتەوە.
محەمەد عەبدوڵڵا، ژینگەپارێز لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، هۆکاری مرداربوونی ئەو پۆلە قازوقورینگە هەورە بروسکە بووە.
دەشڵێت، ئەم پۆلە پهلهوهره بە سرووشتی خۆیان گەرمێن و کوێستان دەکەن و پێکەوە هاوشێوەی ژمارە حەوت دەفڕن، ئەمەش هۆکاری مرداربوونی بە کۆمەڵیانە.
سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیش دەکات، کە رێگایان داوە بە دواداچوون بۆ مرداربوونی ئەو باڵندە کۆچەرییانە بکات.
شارەدێی قەسرێ سەر بەقەزای چۆمانە و بەدووری 150 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی هەولێر.
