158 کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

نوێترین ئامار

K24 – هه‌ولێر:

کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 158 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 560 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران گوتیشی، تا ئیستا سێ هەزار و 452 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 55 هەزار و 743 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

H.J