روونكردنه‌وه له باره‌ی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی گوندی بێسه‌ڵمێنی شاره‌زوور ده‌درێت
ته‌قه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن
K24 - شاره‌زوور:
دوای ئەوەی کەسێک لە گوندی بێسەڵمێنی شارەزور تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، دوێنی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەوەی ئەو کەسەی راگەیاندووە و بە ئەمبوڵانسی تەندروستییەوە دەینێرێتەوە بۆ گوندەکەی، بەڵام چه‌ند گه‌نجێكی دانیشتووی گونده‌كه ته‌قه‌یان كردووه.
كەمال ئەحمەد، وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە کوردستان24 راگەیاند: "دانیشتوانی گوندەکە وەک كاردانەوەیەك قبوڵیان نییە کارمەندانی تەندروستی بچنە گوندەکەیان، بۆیە ئەو تەقانەیان کردووە، بەڵام ئێمە هاووڵاتییەکەمان گەیاندووەتەوە گوندەکەی و 15 پشکنینی دیکە وەرگیراوە تا دڵنیاببینەوە لەوەی دانیشتوانی گوندی بێسەڵمێن چەندی دیکەیان توشی ڤایرۆسەکە بوون".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مامۆستا ئه‌حمه‌د بێسه‌ڵمێنی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی بێسه‌ڵمێن، له ده‌ربه‌ندیخان ده‌وامی كردووه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بێسه‌ڵمێن، نموونه‌ی لێ وه‌رگیراوه و ده‌ركه‌وتووه، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه. جارێكی دیكه هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس چوونه‌ته گونده‌كه و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به هۆی هه‌بوونی گوومان له‌سه‌ر تووشبوونی بردووه بۆ سلێمانی و نموونه‌ی لێ وه‌رگیراوه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی له لایه‌ن تیمه پزیشكییه‌كانه‌وه بۆ خۆشی ده‌ربڕین چه‌ند گه‌نجێك ته‌قه‌ی خۆشییان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: به هیچ جۆرێك ته‌قه له تیمی ته‌ندروستی و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر وا بوایه، پێشتریش ته‌قه‌یان لێده‌كرا، له كاتێكدا پێشتر چه‌ندینجار تیمه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ردانی بێسه‌ڵمێنیان كردووه و ده‌رمانیان رشاندووه و سامپڵیان له خه‌ڵك وه‌رگرتووه بۆ پشكنین.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گونده‌كه سكاڵایان هه‌یه له باره‌ی فڕێدانی پاشماوه پزیشكییه‌كان و ده‌ستكێش و كه‌مامه‌ی تیمه‌كانی ته‌ندروستی له سنووری ناوچه‌كه‌یان و داوا ده‌كه‌ن، كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان دوای به‌كارهێنانیان له‌ناو ببرێن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هۆی درووستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی منداڵان و هاووڵاتییانی دانیشتووی گونده‌كه‌یان.