پڕۆژەیەک بۆ هاوکاری کرێنشینان ئامادە دەكرێت

دەیانەوێت ھاوكاری كرێنشین و خاوەن موڵكەكان بكەن

K24 - ھەولێر

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە کوردستان24ی رایگەیاند، بە پشتیوانی پارێزگاری هەولێر سەرقاڵی داڕشتنی پڕۆژەیەکن بۆ هاوکاری کردنی کرێنشینان و خاوەن موڵکەکان، چونكە مەبەستیانە خاوەن موڵکەکانیش زیانیان بەرنەکەوێت و کاریگەر بن.

ئاماژەی بەوەكرد، فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر هێڵن و چاوەڕوانن ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیەکی لەبارەوە دەربکات، بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدرێت.

پێشتر پێشنیار كرابوو، كە لێخۆشبوون بۆ كرێی مانگێكی كرێنشینان رابگەیەندرێت.