روحانی: رۆژانی دژوارتر بەڕێوەن
"بۆ دەرچوون لەم دۆخە دەبێ ھەموو لایەک ھاوكار بن"
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، رۆژانی دژوارتر بەرێوەن و بۆ دەربازبوون لەو دۆخە دەبێ ھەموو لایەك ھاوكار بن.
ئەمرۆ چوارشەممە حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ھەموو ئێراندا بڵاوبووەتەوەو ھەموو لایەنە پوەیوەندیدارەكان بە یارمەتی خەڵك ھەنگاوی گەورەیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیوە.
سەرۆك كۆماری ئێران گوتیشی "رۆژانی داھاتوو دژوارتر دەبن و ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھەیە".
روحانی داوا دەكات ھەموو لایەك بەیەكەوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە ھاوكارو یارمەتیدەر بن.