نۆ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
نۆ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، تووشبووان، شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.