پارێزگاری هه‌ولێر خشته‌ی كاته‌كانی رێگه‌پێدان به هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێت
ئێستا له دۆخێكی باشداین
K24– هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر خشته‌ی رێگه‌پێدانی رۆژانه به‌و هاووڵاتیانه‌ی كاری تایبه‌تییان هه‌یه راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، 6 رۆژی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگای هه‌ولێر گوتی: تا ئێستا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 16 هه‌زار و 350 كه‌س له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كراوه و ئاشكرایكرد، له‌و ژماره‌یه‌ش 11 هه‌زار و 400 كه‌س له سنووری پارێزگای هه‌ولێرن.
فرسه‌ت سۆفی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو ده‌ستمان به هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی كرد و رێكاری پێویستمان گرته به‌ر، بۆیه ئێستا له دۆخێكی باشداین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی سه‌لامه‌تی و 6 رۆژی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
H.B
