هه‌ولێر.. 8 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
ته‌ندروستی هه‌ولێر: تا ئێستا 37 كه‌س له سنووری پارێزگاكه له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دلۆڤان محه‌مه‌د ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، تا ئێستا له هه‌ولێر 168 كه‌س له سنووری پارێزگاكه‌یان تووشی كۆرۆنا بوونه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش تا دوێنێ 29 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، و ئه‌مڕۆش 8 تووشبووی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر هاتوون، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سازكرا و تێیدا خشته‌ی كاته‌كانی رێگه‌پێدان به هاتوچۆی هاووڵاتیان راگه‌یه‌ندرا.
H.B