تووشبوویەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا

کەسێکی تووشی کۆرۆنا بوو

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا.

ئاشکرای کردووە، تووشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی یە.

بەمەش ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 325 کەس بەرزبووەوە.