6 تووشبووی كۆرۆنا له کەرکووك چاکبوونەوە
5 كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن
K24- كه‌ركووك:
دکتۆر سەباح، بەڕێوەبەری بەشی تەندرووستی لە فەرمانگەی تەندرووستی کەرکووك بەکوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەمشەو 6 تووبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا به ته‌واوی له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
گوتیشی: 5 لەو کەسانە ئەندامی یەك خێزانن و خەڵکی شۆرێجەن، ئەوه‌ی دیكه‌ش تووشبوویەکی پێشووترە.
تائێستا 24 کەس لە کەرکووك تووشی کۆرۆنا بوونە و 16 كه‌سیش به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا تا ئێستا کەسێك له‌و پارێزگایه گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسیش لە سەنتەری چارەسەرین.
H.B