تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
ئاماری نوێ راگەیەندرا
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تووشبووەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و هەمان ئەو ژنە تەمەن 65 ساڵە بووە کە ئەمشەو وەک تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرا .
بەمەش چوارەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ناو تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.