كریستیانۆ داوای یاریزانێكی ریال مه‌درید ده‌كات
"یوڤێنتۆس دی لیخت ره‌نگه بكاته قوربانی ئه‌و داواكارییه‌ی كریستیانۆ"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا و ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه بۆ گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆی به‌رازیلی بچێته سه‌رهێڵ، كریستیانۆش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی یوڤی ئه‌م یاریزانه له ریال مه‌دریده‌وه بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی دیفنسیا سنتراڵی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 نیسانی 2020، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مارسێلۆی یاریزانی باڵی چه‌پی ریال مه‌درید پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی مێندی له‌ده‌ستداوه، جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ریگلیۆن هه‌یه كه ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ سێڤییا ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی داڤید ئالابای بهرگركاری بایرن میونشن ده‌ستپێكردووه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ نه‌مانی مارسێلۆ له وه‌رزی داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یوڤێنتۆس ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی مارسێلۆی به‌رازیلی ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌دریدیش داوای ماتیاس دی لیخت ده‌كات، بۆیه ره‌نگه گفتووگۆ له باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی مارسێلۆ و ماتیاس دی لخت بێته ئاراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ده‌ستبه‌رداری دی لیخت بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی توتو سپۆرتی ئیتاڵیا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆ حه‌ز ده‌كات مارسێلۆ په‌یوه‌ندی به یوڤێنتۆس بكات و داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ش كردووه كه مارسێلۆ بژارده‌یه‌كی باشه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یوڤی بكات.