سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا لە رانیە و سۆران کەوتنەکار
پێویست ناکات پشکنینەکان رەوانەی هەولێر بکەن
K24 – ههولێر:
سەنتەرەکانی پشکنینی کۆرۆنا لە سۆران و رانیە کەوتنەکار و بەڕێوەبەری تەندروستی سۆرانیش رایگەیاند، لە توانایاندایە رۆژانە 150 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن
کاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لە شارەکەیان کەوتەکار و لەمەودوا بۆ پشکنینی کۆرۆنا پێویستیان بە سەنتەری پشکنینی ناوەندی هەولێر نابێت.
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران گوتیشی، لە توانایاندایە رۆژانە 150 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدەن و ئاشکراشی کرد، ماوەی سێ رۆژە دەستیان بەکارکردن کردووە.
هەروەها هیوا مەحمود، بەڕێوەبەری تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لە شارەکەیان کەوتووەتەکار.
H.J