پارێزگاری هەولێر بڕیاری لەسەر کردنەوەی رێگای بالیسان دا

پێشتر رێگاکە داخرابوو

K24 – هه‌ولێر:

عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، د. فرسەت سۆفی،  گفتوگۆ لەبارەی کردنەوەی رێگای نێوان خەلیفان- بالیسان کراوە و ئەویش بڕیاری کردنەوەی رێگەکەی داوە.

 ئاماژەی بەوەشدا، رێگەی شەقڵاوە- بالیسان تەنها بۆ حاڵەتی فریاکەوتن کراوەتەوە کە پێشتر داخرابوو.

پێشتر بەهۆی چەند کێشەیەکی هاتووچۆ و رێگریکردن، رێگاکە داخرابوو، ئەمەش ئاستەنگی هاتووچۆی لە سنوورەکە بۆ ئەو کەسانە دروست کردبوو کە دەیانەویست سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێر بکەن.

H.J