دهستهی مافی مرۆڤ لێكۆڵینهوه له رادهستكردنهوهی مستهفا سهلیمی دهكات
"وا بڵاوکراوەتەوە دوای رادەستکردنی لەلایەن ئاسایشی پێنجوین بە ئێران لە سێدارە دراوە"
K24 - ههولێر:
زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسییەی رادەستکردنی مستەفا سەلیمی کردووە.
راشیگەیاند، نوسینگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی مافی مرۆڤ ڕاسپێردران بۆ بەدواداچوون سەبارەت بەکەیسی ڕادەستکردنەوەی داواکراوێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئێران بەناوی مستەفا سەلیمی کە وا بڵاوکراوەتەوە دوای رادەستکردنی لەلایەن ئاسایشی پێنجوین بە ئێرانە ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە.
روونیشکردەوە، دەبوو دادگا بڕیاری بدایە، ئەمەی ئێستا پێشێلکردنی یاسایە.
ئاماژە بەوەش دەکات، دەستەی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی رێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و پەناهەندەی سیاسی و بەپێی دەستووری عێراقی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە دەکەن.
ئەمڕۆ ماڵپەڕی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، مستەفا سەلیمی، بەندکراوی سیاسی کورد حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەندیخانە هەڵات و دەستگیر کرایەوە.