لیژنەیەکی هاوبەشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رووداوەکەی پردێ پێکهێنرا
لێکۆڵینەوە لە رووداوی دەستدرێژکردنەسەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن
K24 – ههولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی پردێ پێکدەهێنن.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی؛ لە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لیژنەیەکی هاوبەشیان بۆ لێکۆڵینەوە لەو تاوانە قێزەونە پێکهێناوە.
رێبەر ئەحمەد لە درێژەی تویتەکەی نووسیویەتی؛ ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەبێ بدرێنە دادگا و پێشیلکاری مافەکانی مرۆڤی لەم شێوە نابێ بێ سزادان تێپەڕێت.
Following the horrific video of a mentally disabled Kurdish woman gangraped in #Pirde, #Kirkuk, we formed a joint committee with the federal MOI to investigate into this heinous crime. Perpetrators must be brought before justice & such violation against HRs won’t go unpunished.
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) April 11, 2020