حكومه‌ت راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی بڵاوده‌كاته‌وه
"حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نییە"
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه و ئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە.
گوته‌بێژی حكومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە له بابه‌ته‌كه پێكبهێنرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە.
بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/١١