نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو پێكهاتەکان به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان ده‌مێنێته‌وه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاوکردەوە
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قیامەوە بڵاویکردەوە، پیرۆزبایی له ته‌واوى خوشك و برايانى خۆشه‌ويستى مه‌سيحى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ئه‌م جه‌ژنه له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌لامه‌تى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى بهێنێت و له په‌تاى كۆرۆنا و هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشييه‌ك دوور و پارێزراو بن.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت؛ ئه‌مساڵ جه‌ژنى قيامه له كاتێكدا دێته‌وه كه وه‌ك ته‌واوى جيهان هه‌رێمى كوردستانيش به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه له دۆخێكى سه‌ختدايه و بۆ سه‌لامه‌تيى هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌موومان باپه‌ندى ڕێنمايييه ته‌ندروستييه‌كان بين و له ماڵ بمێنينه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە؛ وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى به لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يهكترقبووڵكردن و فره‌ڕه‌نگيى ئايينى و نه‌ته‌وه‌يى ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌م كولتووره جوانه‌ى كوردستان و دهيپارێزين.