كه‌ركووك.. 5 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
به‌ركه‌وته‌ی تووشبوویێكی پێشوون
K24- كه‌ركووك:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی كه‌ركووك تۆماركردنی 5 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگاكه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
زیاد خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی كه‌ركووك ئاشكرای كرد، ته‌واوی حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون به‌ركه‌وتی تووشبوویێكی پێشووی ئه‌و شاره‌ن.
دووپاتیشی كرده‌وه، له پشكنینه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته‌دا كه شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا، هیچ ئه‌نجامێكی تووشبوون به كۆرۆنا ده‌رنه‌كه‌وت.
H.B