له قه‌ڵادزی شوانێك به‌ر هه‌وره بروسكه كه‌وت
دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره و له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هاووڵاتیێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵیی دانیشتووی گوندی (شه‌ڵمره)ی سه‌ر به ناحیه‌ی هێرۆ، به‌هۆی هه‌وره بروسكه بریندار بوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، "کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی (س . ح . ح) لەدایكبووی ساڵی 1994 دانیشتووی گوندی (شڵەمره)ی سەر بەناحیەی هێرۆ، پیشەی پێشمەرگە بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".
روونیشی كردووه‌ته‌وه: "ئەو هاووڵاتیە لە گوندی بادین لای رانە مەڕ بووە و بەهۆی هەورە بروسکە بریندار بووە و باری تەندروستی ناجێگیرە، لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکی دایە".
H.B